Skip to the content

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و خەباتکاری ناسراوی کوردستان و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مێدالی بارزانیی نەمر مامۆستا شێخەڵلا ئیبراهیم-م بیست .
خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخەڵلا ئیبراهیم، نموونەى مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر و کۆڵنەدەر بوو، لە تەمەنى گەنجییەوە بووەتە پێشمەرگە و لە دوای ڕاپەڕینیش وەک بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و پەرلەمانتار دڵسۆزانە خزمەتی گەل و وڵاتەکەی کردووە.
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەس و کار و هەڤاڵانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم . خوای دلۆڤان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان