Skip to the content

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەڕێز حەییان عەبدولغەنی ، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری نەوتی فیدرال ؛

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵی خۆم
ئاراسته‌ى به‌ڕێزتان دەکەم بۆ كۆچى دواييى باوك و دواتر گيان له‌ده‌ستدانى كچ و خوشكێكى بەڕێزتان له‌ ڕووداوێكى دڵته‌زێنى هاتووچۆدا. لەم کۆستە گەورەیەدا ،. هاوخه‌می بەڕێزتانم .‌ خواى مه‌زن گيانی خوالێخۆشبووان به‌ بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببه‌خشێت.

مەسرور بارزانى
سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان