Skip to the content

سەرۆکی حکومەت بەدواداچوون بۆ هۆکارەکانی کارەساتی ئاگرکەوتنەوەی سۆران دەکات

ئەمشەو هەینی 12/8 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ بەدواداچوونی ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوەی باڵاخانەیەک لە سۆران، لە ڕێی تەلەفۆنەوە، پەیوەندی بە هەڵگورد نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانەوە کرد.
سەرۆکی حکومەت وێڕای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵیی خۆی لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییان، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ڕاسپارد کە هەرچی پێویستە بۆ هاوکاری و بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی ڕووداوەکە بکەن.
سەرۆکی حکومەت هەروەها ڕایسپاردن لێکۆڵینەوەی ورد و جیددی لەبارەی هۆکاری ڕوودانی ئەو کارەساتە بکەن، بەدواداچوونیش بۆ ڕێکارەکانی سەلامەتی لە باڵاخانە و شوێنە گشتی و تایبەتەکان بکرێت.