Skip to the content

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 12/15 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ڤیان سلێمان، سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی (بەسنا)ی خوشکی.
سەرۆکی حکومەت، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیى خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندی و هاوخەمیى سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.