Skip to the content

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵلا دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 12/26 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵلا کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.
سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵلا، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندی و هاوخەمیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.