Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مافی پێکهاتەکان دووپات دەکاتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 12/11 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پشتیوانیى تەواوی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ مافی پێکهاتەکانی کوردستان دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکومەت لەمبارەیەوە نامەیەکی بۆ هەر یەک لە فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، جينين هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و عومەر ئەحمەد محەمەد، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق نارد و تێیدا نیگەرانی و ناڕەزایی لە بەرانبەر هەوڵەکانی گۆڕین و دەستکاریکردنی کورسی و مافی پێکهاتەکانی کوردستان دەربڕی و داوای کردووە کە ڕێگری لەم هەوڵانە بکرێت و مافەکانی پێکهاتەکان دەستکاری نەکرێن و پارێزراو بن.