Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بانکی (التنمية)ـی عێراقی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 12/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە زیاد خەلەف، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بانکی (التنمية)ــی عێراقی كرد.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گەشەپێدانی ئابووری و چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتی بانکی کرا و ئاماژە بەوە درا کە لە هەرێمی کوردستان و عێراق، زەمینەی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکان لەبارە.
سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بانکی (التنمية)ــی عێراقی، خۆشحاڵيی خۆی بەرانبەر بە دیدگای سەرۆکی حکومەت لەبارەی هەمەچەشنکردنی ئابووری و بنیاتنانی ژێرخان و پێشخستنی سیستەمی بانکی دەربڕی.
سەرۆکی حکومەت پشتیوانیی خۆی بۆ بانکەکانی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان و عێراق دووپات کردەوە لە پێناو پێشخستنی سیستەمی دارایی و ئابووری.