Skip to the content

سەرۆکی حکومەت چاوی بە ژمارەیەک لە سەرکردەکانی جیهان دەکەوێت

ئەمڕۆ هەینی 12/1، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) لە دوبەی لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی جیهان دیدار و گفتوگۆی هەبوو. لەوانە شا چارلس شای شانشینی یەکگرتوو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، ئەممانوێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەرەنسا، شا عەبدوڵلا شای ئوردن، حەمەد بن عیسا شای بەحرەین شێخ تەمیم بن حەمەد میری دەوڵەتی قەتەر، عەبدولفەتتاح سیسی سەرۆکی میسر، مارک ڕووتە سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا، ئەلیکساندەر دیکروو سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا، نەجیب میقاتی سەرۆکوەزیرانی لوبنان، بیشر خەساونە سەرۆکوەزیرانی شانشینی ئوردن و تۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئیلهام عەلییڤ سەرۆککۆماری ئازەربایجان ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئەوروپا و قاسم توکاییڤ سەرۆکی کازاخستان و سەرۆکوەزیرانی هەریەک لە ئیستۆنیا و دەنیمارک و ئایسلەند و جۆن کێری نێردەی باڵای سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری کەشوهەوا، تۆنی بلێر سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئیمارات .
ئەمڕۆ لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی لوتکەی جیهانیى کەشوهەوا، سەرۆکی حکومەت لەلایەن سەرۆکی ئیمارات شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان و سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لێکرا.