Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی میری کوەیت کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 12/18 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری کوەیت، بەشداریی لە پرسەی میری کۆچکردووی کوەیت، شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح كرد.
سەرۆکی حکومەت، سەرەخۆشی و هاوخەمیى خۆی و هەرێمی کوردستانی بە شێخ مەشعەل ئەحمەد جابر ئەلسەباح، میری دەوڵەتی کوەیت و بنەماڵەی ئەلسەباح گەیاند و هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.
سەرۆکی حکومەت هەروەها سوپاس و پێزانینی بۆ هاوکاری و پشتیوانیی دەوڵەتی کوەیت بۆ ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق دەربڕی.