Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە

ئەمڕۆ شەممە 12/2 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا لە شاری دوبەی، لەگەڵ سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا.
سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی ڕۆڵی یونامی و بەردەوامبوونی لە ئەرکەکانی لەپێناو سەقامگیریى ئاشتی و ئاسایشى عێراق کردەوە.
سەرۆکی حکومەت هەروەها باسی لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان کرد و داوای کرد نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆڵی کارای خۆی لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا بگێڕێت.