Skip to the content

سەرۆكی حکومەت پیرۆزبایی لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو دەكات

ئەمڕۆ سێشەممە 2/7 , سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، بەبۆنەی 29هەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی ، پیرۆزبایی لە سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد .
لە پەیوەندییەکەدا ، سەرۆکی حکومەت ، وێڕای پیرۆزبایی ، هیوای سەرکەوتنی بۆ یەکگرتووی ئیسلامی خواست لە پێناو داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکان و دەسکەوتە نیشتمانییەکانی خەڵکی کوردستان.

ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد بۆ پەیوەندی و پیرۆزباییکردنی .