Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی جۆرجیا کۆبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 2/13 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی ، لەگەڵ ئیراکلی گاریباشڤیلی سەرۆک وەزیرانی جۆرجیا کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و جۆرجیا کرا و جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگیی لە نێوان هەردوولادا کرا بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هاوبەشن .
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، دەرفەتەکانی کردنەوەی کونسوڵخانەی جۆرجیا لە هەرێمی کوردستان و گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان تبلیسی و هەولێر تاوتوێ کرا .