Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی شارەوانیی پاریس کۆبووەوە

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/16 , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانی پاریسی کرد و لەلایەن سەرۆکی شارەوانی پاریس ئان ئیدالگۆ پێشوازی لێکرا.

سەرۆکی شارەوانی پاریس، خۆشحاڵی خۆی بەسەردانی سەرۆکی حکومەت دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا کە کوردستان ، پێگەیەکی تایبەتی لە دڵی فەرەنسییەکاندا هەیە و باسی لە سەردانەکانی بۆ هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەییشی بۆ ئەنجامدانی کارو پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ شاری هەولێر دەربڕی .
سەرۆکی حکومەت ، پێزانینی خەڵکی کوردستانی بۆ پشتیوانیی بەردەوامیی گەلی فەرەنسا دووپات کردەوە و سوپاسی شارەوانیی پاریسیشی کرد بۆ ئەو هاوکارییانەی کە وەک دەستەخوشکێک پێشکەشی شاری هەولێری کردووە.