Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتەوە هەولێر

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2/18 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، دوای بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە شاری دوبەی لە ئیمارات و دیداری لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا لە پاریس ، گەڕایەوە هەولێر.
سەرۆکی حکومەت لە ئیمارات ، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ هەر یەک لە سەرۆکی ئیمارات شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیران و حاکمی دوبەی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای دیکەی ئیمارات و سەرۆک وەزیرانی جۆرجیا و چەندین بەرپرسی باڵای دیکە کۆبووەوە.
هەروەها لە فەڕەنسا ، لەگەڵ سەرۆک ئیمانوێل ماکڕۆن و سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا و سەرۆکی شارەوانیی پاریس و ژمارەیەک لە وەبەرهێنەر و خاوەنکار و نوێنەری کۆمپانیا فەرەنسییەکان کۆبووەوە.