Skip to the content

پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی فەرماندەی تێکۆشەری ناسراوی کوردستان حەمید ئەفەندی

بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە ، هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگە و فەرماندەی ماندوونەناسی هەر دوو شۆشی ئەیلوول و گوڵان و تێکۆشەری ناسراوی کوردستان و وەزیری پێشووتری پێشمەرگە ، مامۆستا حەمید ئەفەندی-م پێگەیشت .
حەمید ئەفەندی ، یەکێک لە پێشمەرگە ئازا و بەوەفاکانی کوردستان بوو، کە بەشداری لە چەندین داستانی پڕ لە قارەمانیێتی پێشمەرگەی کوردستان کردووە و هەموو تەمەنی خۆی لە پێشمەرگایەتی و بەرگریکردن لە کوردستان بەسەر بردووە . بۆیە یادی هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەی و کەس و کار و هەڤاڵەکانی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم . خوای مەزن و دلۆڤان ، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەموومان ببەخشێت .


مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان