Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری ئابووری عومان کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/18 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ سەعید بن محەمەد ئەلسەقری وەزیری ئابووری سەڵتەنەی عومان کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا گفتوکۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان وسەڵتەنەی عومان کرا، بەتایبەتی لە بواری کشتوکاڵی کە بەم دواییانە هەناری کوردستان وەک یەکەم بەروبوومی کشتوکاڵی کوردستان ، گەیشتە بازاڕەکانی سەڵتەنەی عومان.
سەرۆکی حکومەت بە فەرمی بانگهێشتی سەڵتەنەی عومان کرا.