Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری ئابووری ئیمارات کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/18 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ محەمەد قرقاوی وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیران و عەبدوڵڵا بن تۆق وەزیری ئابووری دەوڵەتی ئيمارات كۆبووەوە .
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندی و هاوئاهەنگیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرا، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کشتوکاڵ و گەشت وگوزار و حوکمڕانیی ئەلیکترۆنی.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە ، تایبەت بوو بە چۆنیەتی سوودوەرگرتنی هەرێمی کوردستان لە ئەزموونی سەرکەوتووی ئیمارات و بەتایبەتیش دوبەی ، لە بواری گەشەپێدانی ئابووری و پێشخستنی توانا مرۆیی و کارگێڕییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.