Skip to the content

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە

هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD)- پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكاری بەڕێزی هونەرمەندی ناسراوی بواری شانۆ و درامای كوردی عومەر چاوشین دەکەم کە لە ڕێگەی بەرهەمەکانییەوە ، خزمەتێکی زۆری هونەری کوردی کردووە.
لە خوای مەزن و دلۆڤان داواكارم خوالێخۆشبوو بخاتە بەر میهرەبانیی خۆیی و گیانی بە بەهەشت شاد بكات و دڵنەواییش بە بنەماڵە و دۆست و ئاشنایانی ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان