Skip to the content

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە سەرۆکی ئیمارات دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/27 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە تویتێکدا پرسە و سەرەخۆشی لە سەرۆکی ئیمارات شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان کرد و هاوخەمی خۆی پێگەیاند بۆ کۆچی دوایی شێخ سەعید بن زاید ئاڵ نەهیان-ی برای کە دوێنێ شەو بە هۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا.