Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراقی دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراقی بە سەرۆکایەتیی بەسام سالم، سەرۆکی دەستەکە کرد.
شاندەکە کورتەیەکیان لەبارەی کار و چالاکی و پڕۆژەکانی دەستەکەیان لە بواری ڕاگەیاندن و گەیاندن و تەکنەلۆژیای زانیاری خستە ڕوو و ئامادەییی خۆشیان، بۆ هاریکاری و هەماهەنگیکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە گرنگی و کاریگەریی کەرتی گەیاندن و تەکنەلۆژیای زانیاری و پێشکەوتنی خێرای ئەو بوارە کرد کە "جیهان ئەمڕۆ لە سەردەمی ژیریی دەستکرددا دەژی و دەرفەتی بەرفراوانی لە هەموو بوارەکاندا، لەبەردەم مرۆڤایەتیدا کردووەتەوە".
سەرۆکی حکومەت خواستی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ هەماهەنگیکردن لەگەڵ دەستەکە دووپات کردەوە و جەختیشی لە گرنگیی هەبوونی نوێنەرایەتیی هەرێم لە دەستە و دامەزراوە فیدراڵییەکان کردەوە.