Skip to the content

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له‌ پاتریارک كاردينال لویس ساكۆ دەکات

ئه‌مڕۆ دووشەممە 11/13، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ كاردینال لویس ساكۆ، پاتریارك و سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان کرد.
پاتریارک کاردینال لویس ساکۆ، کورتەیەکی لەبارەی سەردانەکەی بۆ ڤاتیکان و کۆبوونەوەی لەگەڵ پاپای ڤاتیکان و کاردیناڵەکانی کاتۆلیکی لە جیهان خستەڕوو و سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد بۆ پشتیوانیی بەردەوامی لە کریستییانەکان و پەرەپێدانی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی حکومەت ستایشی ڕۆڵی گرنگی پاتریارک کاردینال لویس ساکۆی وەک ڕێبەری باڵای کەنیسەی کلدانی کرد و پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە پاراستنی مافی کریستییانەکان و گشت پێکهاتەکان لە هەرێم دووپات کردەوە.