Skip to the content

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان: حکومەتی هەرێم پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتان دووپات دەکاتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان دووپات دەکاتەوە و ئاماژە بەوەش دەکات کە حکومەت بەردەوامە لە کارکردن لە پێناو بنبڕکردن و سنووردانان بۆ دیاردەی توندوتیژی دژی ئافرەتان.

لە توێتێکدا مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت:''لە ڕۆژى جيهانيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى دژى ئافره‌تاندا، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی بە گشتی و توندوتیژی بەرامنەر ئافرەتان بە تایبەتی، دووپات دەکەینەوە.''

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایشیدەگەیەنێت: ''حکومەتی هەرێمی كوردستان، بەردەوامە لە کارکردن لە پێناو بنبڕکردن و سنووردانان بۆ دیاردەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، لە ڕێگەی بەهێزکردنی پێگەی ئافرەتان لە ناو حکومەت و جێبەجێکردنی یاساکان و کاراترکردنی ڕۆڵی دادگاکان و دەستگیرکردن و بەسزاگەیاندنی تاوانباران.''