Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە یانەی الاتحاد-ی سعوودی دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 11/5، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەرۆک و ڕاهێنەر و یاریزانانی یانەی وەرزشی (الاتحاد)ی سعوودی کرد.
لە دیدارەکەدا کە محەمەد بن سلێمان عەسێری کونسولی گشتیی عەرەبستانی سعوودی لە هەولێر ئامادەی بوو، سەرۆکی حکومەت وێڕای بەخيرهێنانی شاندی یانەی( الاتحاد)، ئاماژەی بە پەیامی گرنگی وەرزش کرد کە جیا لە بەخشینی چێژ و بەسەربردنی کاتێکی خۆش و سوودی تەندروستی، لە هەمان کاتدا دەکرێ وەرزش ڕۆڵێکی گرنگیش لەیەک نزیکكردنەوە و برەودان بە تەبایی و ئاشتەوایی نێوان گەلان بگێڕێت.
سەرۆک و یاریزانانی یانەی( الاتحاد) خۆشحاڵی خۆیان بە هاتنیان بۆ کوردستان و پێشوازی گەرمیان لەلایەن خەڵکی هەولێرەوە دەربڕی.