Skip to the content

سەرۆکی حکومەت بانگهێشتی لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) دەکرێت

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 10/8 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ئەحمەد ئیبراهیم ئەلزاهری، كونسولى گشتيى ئيمارات له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.
له‌ ديدارەکەدا کونسولی گشتیی ئیمارات، بانگهێشتنامەی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆک دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا COP28 کە ڕۆژانى یەک و دووی دیسەمبەری ئەمساڵ له‌ شارى دوبه‌ى ئه‌نجام دەدرێت و هاوکاتە له‌گه‌ڵ ڕۆژى نيشتمانيى دەوڵەتی ئيمارات.
لەو لوتکەیەدا گفتوگۆ لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر وڵاتانی جیهان دەکرێت.