Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی پاکستان لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 10/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد ئەمجەد عەلی، باڵیۆزی پاکستان لە عێراق کرد، کە بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو.
لە دیدارەکەدا، بەهێزکردنی پەیوەندیى دوولایەنە بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێنان تاوتوێ کرا.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ کارکردنی لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و پاکستان و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

باڵیۆزی پاکستان وێڕای ستایشکردنی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێم، پێزانینی خۆی بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ هاوکاری و پشتگیريیان لە سەرخستنی ئەرکەکەی .