Skip to the content

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەت بۆ سەرۆک و سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

بەڕێزان سەرۆک و سەرکردایەتيی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان:

بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرە و دەستنیشانکردنی سەرکردایەتیی نوێی یەکێتی، پیرۆزبایی لە ئێوە و هەموو ئەندام و لایەنگرانی حیزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.
هیوادارم قۆناغێکی نوێ لە خزمەتی گەل و نیشتیمان دەست پێ بکەن و هەنگاوەکانتان بۆ یەکڕیزی و تەبایی و پەرەپێدان بە دەستکەوتەکان و پاراستنی نیشتیمان و بەرژەوەندییە باڵاکانی خاک و خەڵکی کوردستان چڕتر بکەن و هەروەها هەماهەنگی و پشتیوانیتان بۆ جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکانی حکومەت زیاتر بکەن.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2023/10/3