Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی بەریتانیا دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 9/25، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڕۆزی کەیڤ کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد کە بۆ ماڵئاوایی و بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو .
سەرۆکی حکومەت وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی لەمێژینە و دۆستانەی نێوان هەرێمی کورستان و بەریتانیا ، سوپاسی کونسولی گشتی کرد کە لە ماوەی کارکردنیدا، کاری بۆ بەرەوپێشبردن و پتەوکردنی پەیوەندی دوولایەنە کردووە و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.
کونسولی گشتیی بەریتانیا، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ کارئاسانی و هاوئاهەنگیکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسولخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.