Skip to the content

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ڕووداوەکەی فرۆکەخانەی عەربەت دڵگرانی کردووین. پێویستە بە زووترین کات لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکوڵینەوەیەکی ورد لە هۆکار و چۆنیەتی ئەم ڕووداوە بکەن و ڕاستیيەکان ئاشکرا بکرێن.
سەرکۆنەی هەر جۆرە پێشێلکردنێکی سەروەریی خاکی کوردستان و عێراق و هەموو کارێکی نایاسایی دەکەین کە دەبێتە هۆی شێواندنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان