Skip to the content

سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، نامەیەکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، لە نیکۆل پاشینیان، سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستانەوە پێگەیشت.
لە نامەکەی سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستاندا هاتووە؛ "بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوای کامەرانی و تەندروستی بۆ بەڕێزتان دەخوازم."
سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا هەروەها دەڵێت "هیوای بەردەوامبوونی ئاشتیی و خۆشگوزەرانی بۆ دۆستانمان، خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق دەخوازین."