Skip to the content

سەرۆکی حکومەت نامەیەکی پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی هیندستانەوە پێگەیشت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، نامەیەکی پیرۆزبایی لە ناریندرا مودی، سەرۆک وەزیرانی هیندستانەوە پێگەیشت.
سەرۆک وەزیرانی هیندستان لە نامەکەیدا، بە ناوی خەڵک و حکومەتی هیندستانەوە، پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت دەکات و ئاماژە بەوە دەکات کە“بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، خەڵک لە سەرتاسەری جیهانەوە، بەهاکانی برایەتی و هاوسۆزی و پێکەوەژیانی بیر دێتەوە".
سەرۆک وەزیرانی هیندستان هەروەها لە پەیامەکەیدا، هیوا دەخوازێت کە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوولا بەهێزتر ببێت.