Skip to the content

شا عەبدوڵلا پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، نامەیەکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، لە عەبدوڵلای دووەم، شای شانشینی هاشمی ئوردنی پێگەیشت.

لە نامەکەی شای ئوردندا هاتووە؛ " بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و لە خوای مەزن داواکارین کە جەژن ببێتە مایەی کامەرانی و تەندروستی بۆ ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان".