Skip to the content

سەرۆکی حکومەت سەردانی مۆنیومێنتی شەهیدانی هەڵەبجە دەکات

سەرۆکی حکومەت : خزمەتکردنی هەڵەبجە بە ئەرکی خۆمان دەزانین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/22 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە پارێزگەی هەڵەبجە و لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا، سەردانی مۆنیۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجەی کرد و بەشەکانی مۆنیۆمێنتەکەی بەسەرکردەوە و تاجە گوڵینەی لە بەردەم سیمبولی شەهیدانی هەڵەبجە دانا .
پاشان سەرۆکی حکومەت حکومەت لە یاداشتی مۆنیۆمێنتەکە وتەیەکی نووسی و ئاماژەی بەوە دا کە “ شانازی دەکەم کە جارێکی دیکە سەردانی شاری هەڵەبجەی شەهید دەکەم . داوا لە خوای گەورە دەکەم گیانی شەهیدان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و بریندارەکانیش چاک بکاتەوە.
خزمەتکردنی هەڵەبجە بە ئەرکی خۆمان دەزانین و پێویستە هەموومان هەوڵ بدەین تاوان بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان دووبارە نەبێتەوە”.