Skip to the content

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ بریکار و یاریدەدەرانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 2/26، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لە سێ کۆبوونەوەی جیادا، لەگەڵ هەر یەک لە باربارا ليف، ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى نزيك، عەزرا زییا، بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و جیۆفری پیات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ سەرچاوەکانی وزە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکاندا، برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە و پاراستنی مافی پێکهاتەکان و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و ئازادیی ئایینی و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال، هەروەها دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و پێشخستنی کەرتی وزە لە هەرێم تاوتوێ کرا.