Skip to the content

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سێناتۆر تامی دەکوۆرت کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/28 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لەگەڵ سێناتۆر تامی دەکوۆرت ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکومەت کورتەیەکی دەربارەی دۆخی گشتتی عێراق و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ، بەتایبەتی دابینکردنی شایستە داراییەکان و بەشە بودجەی هەرێم و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوددستان و مافی پێکهاتەکان خستەڕوو.
سێناتۆر تامی دەکوۆرت ، پشتیوانیی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و جەختی کردەوە کە هەموو هەوڵی خۆی دەخاتەگەڕ لە پێناو پاراستنی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ.