Skip to the content

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2/27 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ سێناتۆر جاک ڕید، سەرۆکی لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا و سێناتۆر ڕۆجەر ویکر، ئەندامی باڵای لیژنەکە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنیی ئارامی و ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە لەلایەن ئەمەریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییەوە.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی هاوکاری و پشتیوانیی ئەمەریکای کرد و جەختی لە ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری و فیدراڵيی هەرێم کردەوە.
سەرۆکی لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا، پێزانینی خۆی بۆ خەبات و قوربانیدانەکانی پێشمەرگە و گەلی کوردستان دەربڕی.