Skip to the content

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ کۆنگرێسمان دۆن بەیکن كۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/28، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ کۆنگرێسمان دۆن بەیکن، هاوسەرۆکی گرووپی پاڵپشتیی کورد لە کۆنگرێسی ئەمەریکا کۆبووەوە.
سەرۆکی حکومەت ڕێز و پێزانینی بۆ هەوڵ و کارکردنی گرووپی پاڵپشتیی کورد لە کۆنگرێس نیشان دا. هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی دابینکردن و ڕێزگرتن لە مافە دەستووریی و قەوارەی هەرێمی کوردستان کرد.
سێناتۆر دۆن بەیکن جەختی کردەوە کە ئەو هەمیشە دەنگی کوردستان دەبێت لە ئەمەریکا و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان.