Skip to the content

سەرۆکی حکومەت یەکەم تابلۆی ئۆتۆمبێلی ژمارەی هەڵەبجە بە هاووڵاتییەکی شارەکە دەبەخشێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/22 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگەی هەڵەبجە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجەی کرد و یەکەم تابلۆی ئۆتۆمبێلی ژمارە (23 A10000) ی تایبەت بە پارێزگەی هەڵەبجەی بە هاووڵاتییەکی شارەکە بەخشی.