Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سێناتۆر کریس ڤان هۆڵن کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ سێناتۆر کریس ڤان هۆڵن ئەندامی ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا کۆبووەوە.
سێناتۆر هۆڵن ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی گرنگیی ئەمەریکایە لە ناوچەکە و پشتیوانیی خۆی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکومەت سوپاس و پێزانینی بۆ دۆستایەتیی و هاوکاری و پشتیوانیی ئەمەریکا دەربڕی و دووپاتی لە گرنگیی دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و مافی پێکهاتەکان و پێکەوەژیانی ئاشتییانە کردەوە و داوای کرد کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی ڕێگە نەدات مافی پێکهاتەکانی کوردستان پێشێل بکرێت .