Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شێخ محەمەد بن ڕاشد کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/14 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە شاری دوبەی، لەگەڵ شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی كۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە شێخ حەمدان بن محەمەد بن ڕاشد، جێنشینی دوبەی و مەکتووم بن محەمەد بن ڕاشد، جێگری یەکەمی حاکمی دوبەی و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی باڵای ئیمارات ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرا.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی دەوڵەتی ئیماراتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
شێخ محەمەد بن راشد، خۆشحاڵیى خۆی بە بەشداری شاندی هەرێمی کوردستان لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی نیشان دا و ئامادەییى وڵاتەکەی بۆ برەودان بە پەیوەندیى دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دەربڕی.