Skip to the content

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

هەندێک ماڵپەر و پەیجی ناوخۆی سۆشیال میدیا، بە بڵاوکردنەوەی هەندێک لێدوان و لێکدانەوەی نەگونجاو و دوور لە ڕاستییەکانی کایەی سیاسی و ئەمنیی دەڤەرەکە، هەوڵیان داوە بۆچوون و لێدوانەکانی بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی دوا چاوپێکەوتنیدا لەگەل کەناڵی (NBC) بە لاڕێدا ببەن.
سەرۆکی حکومەت پێداگری لە پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان کردووە و بەردەوامیش دەبین لە گرتنەبەری هەموو ڕێکارێک بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکان لەسەر هەرێمی کوردستان.
خۆدزینەوە و خۆگێلکردن بەرانبەر بە ناحەزان، هیچ لە مەترسی و هەڕەشەکان کەم ناکاتەوە، بۆیە پێویستە هەموو لایەک لە ئاستی بەرپرسیارییەتیدا بن بەرانبەر بە خاک و خەڵکی هەرێمی کوردستان.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2024/2/10