Skip to the content

سه‌رۆكی حکومەت لەگەڵ نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا کۆبووەوە‌

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 1/17، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیى داڤۆس، لەگەڵ گیر پیدرسن، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا‌ کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هێرشی مووشەکیى ئێران بۆ سەر هەولێر تاوتوێ کرا.هەردوولا هاوڕا بوون لە سەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی عێراق و کوردستان و ناوچەکە.
دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی سووریا و هەوڵەکانی نووسینەوەی دەستووری سووریا و گرنگیی پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان لەنێویشیاندا گەلی کورد، بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.