Skip to the content

سەرۆکی حکومەت بەشداری لە پرسەی دایکی زاگرۆس فەتتاح ئاغا دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/4 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی ماڵی زاگرۆس فەتتاح ئاغا، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد بە مەبەستی پرسە و سەرەخۆشیکردن بۆ کۆچی دوایی (تەڵا قادر)ی دایکی.
سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی لێکرد و هاوخەمی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو گەیاند.