Skip to the content

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 1/16 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ شێخ محەمەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا دوایین بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەنديی دوولایەنە و وەبەرهێنان و هاتنی وەبەرهێنەرە قەتەرییەکان بۆ هەرێمی کوردستان کرایەوە، کە بڕیارە بۆ ئەم مەبەستە، شاندێکی وەبەرهێنەر و خاوەنکارانی قەتەری سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.