Skip to the content

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئوردن کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 1/16 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ بیشر ئەلخەساونە، سەرۆکوەزیرانی شانشینی هاشمی ئوردنی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکوەزیرانی ئوردن، سڵاو و ڕێزی شا عەبدوڵلای شای ئوردنی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی سەر هەولێر کە پێشێلکاری و دەستدرێژییەکی ناڕەوایە بۆ سەر سەروەری عێراق.
پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن بەتایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.