Skip to the content

سەرۆکی حکومەت هاوخەمی لەگەڵ کەسوکاری قوربانییانی بوومەلەرزەکەی ژاپۆن ڕادەگەیەنێت

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا، هاوسۆزی خۆی لەگەڵ کەسوکاری قوربانییانی بوومەلەرزە و گەل و حکومەتی ژاپۆن دەربڕی.
لە پەیامەکەدا هاتووە؛
زۆر خەمباربووم بە کارەساتی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی دوێنێی ژاپۆن. هاوخەمم لەگەڵ گەل و حکومەتی ژاپۆن.
ژاپۆن دۆست و هاوبەشێکی بەهێزی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە. ئێمە لەم کاتە سەختەدا هاوسۆزین لەگەڵ ژاپۆن.