Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نەمسا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 1/8 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەندریا ناسی، باڵیۆزی نەمسا (ئۆستریا) لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ کرا.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە پەیوەندیی لەمێژینە و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری نەمسا و پشتیوانیی وڵاتەکە لە گەلی کوردستان کرد لە قۆناخە جیاوازەکاندا.
باڵیۆزی نەمسا خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشاندا و پشتیوانی بۆ قەوارەی دەستووریی هەرێم دووپات کردەوە.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پاراستنی سەلامەتیی نێردە دیپلوماسییەکان لە عێراق و بەردەوامبوونیان لە ئەرکەکانیان لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان.