Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گەڵ وه‌زیری وەبەرهێنانی عەرەبستانی سعوودی کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 1/16، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریى داڤۆس، لەگەڵ خالید ئەلفالح، وەزیری وەبەرهێنانی عەرەبستانی سعوودى کۆبووەوە.
وەزیری وەبەرهێنانی سعوودی، هاوخەمیى خۆی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە عەرەبستانی سعوودی لەگەڵ کۆتاییهێنانە بە هێرش و گرژی و ئاڵۆزییەکان و ڕاشیگەیاند کە بەم زووانە شاندێکی گەورەی بازرگانیی سعوودی سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە پەیوەندیی لەمێژینە و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و عەرەبستانی سعوودی کرد و جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە کردەوە.