Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/17 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش کۆبووەوە.
بابەتی سەرەکیى کۆبوونەوە تایبەت بوو بە هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر. سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پرسە و هاوخەمیى خۆی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی پێشێلکردنی سەروەریى عێراق و بەئامانجگرتنی هاووڵاتییانی سڤیل هیچ پاساوێک هەڵناگرێت.
لە بەشيکی دیکەی کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و پێویستیى چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور ئاڵوگۆڕ کرا.