Skip to the content

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

جارێکی دیکە هەولێری سەربەرز کرایەوە ئامانجی هێرشی موشەکیی سوپای پاسدارانی ئێران. بەداخەوە لە ئەنجامی ئەم هێرشە بێ پاساوە، شەهید و برینداری سڤیل هەیە.
داواکارم لە خوای گەورە، شەهیدەکان بە بەهەشت شاد بکات و بریندارەکان هەرچی زووتر چاک ببنەوە. بەتوندی ئەم تاوانە بەرانبەر بە خەڵکی کوردستان شەرمەزار دەکەم.
داواش لە حکومەتی فیدراڵی دەکەم هەڵوێستی توندیان هەبێت بەرانبەر بەم پێشێلکاریەی دەکرێتە سەر سەروەریی عێراق و بەتایبەتی هەرێمی کوردستان.
هەروەها داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەم لەسەر ئەو ستەمکاریەی بەرانبەر بە خەڵکی کوردستان دەکرێت، بێنە دەنگ. لە ڕۆژانی داهاتوودا، لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە پەیوەندیی بەردەوامدا دەبین لە پێناو کۆتایی هێنان بەم هێرشە دڕندانانەی دەکرێنە سەر خەڵکی بێتاوانی کوردستان.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان