Skip to the content

ئەندامانی ئەنجومەنی پیران و نوێنەرانی ئەمەریکا ئێوارەخوانێک بۆ پێشوازیکردن لە سەرۆکی حکومەت ڕێکدەخەن

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەمە 2/29 ، لە واشنتن، ئێوارە خوانێکی تایبەت بۆ پێشوازیکردن لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخرا.
لە ئێوارە خوانەکەدا کە لەلایەن کەسایەتیی ناسراوی ئەمەریکی ڕۆس پرۆ ساز کرا، تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە سێناتۆر و ئەندامانی کۆنگرێس و بەرپرسانی حکومەتی ئەمەریکی ئامادەبوون ، لەوانە :
• کۆنگرێسمان مایک تێرنر سەرۆکی لیژنەی هەواڵگری
- کۆنگرێسمان مایکل مەکاوڵ سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە
- ⁠ئەندامی کۆنگرێس کەی گرنجەر سەرۆکی لیژنەی تەرخانکردنی بودجە
- ⁠کۆنگرێسمان کین کاڵڤێرت سەرۆکی لیژنەی بەرگری ،
- ⁠کۆنگرێسمان مایکل وۆڵتز
- ⁠ کۆنگرێسمان جۆ ویلسن
- ⁠کۆنگرێسمان جەیک ئیڵزی
- ⁠ سێناتۆر بیل هاگەرتی
- ⁠ ڤیکتۆریا تەیلەر جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و چەندین کەسایەتیی و خاوەنکار و فەرماندەی پێشووی سەربازی .
لە ئێوارەخوانەکەدا ، ئامادەبووان بەخێرهاتنی سەرۆکی حکومەتیان کرد بۆ واشنتن و پشتیوانیی خۆیان بۆ ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی ئامادەبووانی کرد و جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەری ئاسایش و ئارامیی و مەڵبەندی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکان دەبێت لە ناوچەکەدا .